فێرخوازانی کۆلێژی دەرمانسازی چالاکیەک لەبارەى باشتر بەکارهێنانی دەرمان و ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە گەشەسەندنی زانستی دەرمانسازیدا بەڕێوەدەبەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/١٢/ ٢٠٢٤) فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکیەکیان بەناونیشانى بەکارهێنانی زانستی دەرمانسازی و ڕۆلی زیرەکی دەستکرد لە گەشەسەندنی زانستی دەرمانسازیدا بەڕێوەبرد
لەو چالاکیەدا، کە بە ئامانجی خێرا چاکبوونەوەی نەخۆش ،و کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکان و سوودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە پەرەپێدانی ئەم بوارانە ڕێکخرابوو و، بەئامادەبونى دکتۆر محمد ئایدن ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی و مامۆستایان و فێرخوازان لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، هەریەک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی دەرمانسازی ( عەبدالله یونس) و (مصطفى سەردار) باسیان لە چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە زانیارییە تیۆری و پراکتیکیەکانى زانکۆ کرد بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستی فێرخوازان لە بوارەکانی زانستی دەرمانسازیدا.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا باسیان لە زیرەکى دەستکرد بەتایبەت لە بوارى دەرمانسازى بۆ ئەوەش وتیان لە ساڵانی ڕابردوودا، زیرەکی دەستکرد (AI) شۆڕشێکی گەورەی لە زانستی دەرمانسازیدا کردووە بەتایبەت خێراکردنی دۆزینەوەی دەرمان،چونکە ئەلگۆریتمەکانی (AI)دەتوانن کۆمەڵە داتایەکی بەرفراوان شی بکەنەوە، ئەمەش کات و تێچووی توێژینەوەکە کەمردۆتەوە، جگە لەوەش زیرەکى دەستکرد یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی پلانی چارەسەری کەسی لە ڕێگەی پێشبینیکردنی وەڵامەکانی نەخۆش بۆ دەرمانەکان بە پشتبەستن بە زانیارییە کان، هەموو ئەمانەش کارایی و داهێنان لە توێژینەوەی دەرمانسازی و پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی بەرز دەکاتەوە.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا، گفتوگۆیەکى زانستى لە نێوان فێرخوازانى ئامادەبو و مامۆستایان لە بارەى لایەنە جیاکانى دیکەى بابەتە کرا.