فێرخوازان بۆنەیەک بۆ سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسییەکان ڕێکدەخەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (۸/۱۱/۲۰۲۱) فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەکان چالاکیەکیان بۆ بەخێرهاتنەوەی دکتۆر ئامانج علي عثمان سەرۆکی بەشەکەیان ڕێکخست، لە چالاکیەکەدا مامۆستایان وفێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلوماسییەکان و، بەشى ڕاگەیاندن خۆشحاڵی و پیرۆزباییان لە دکتۆر ئامانج کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان.
دکتۆر ئامانج علي عثمان، دکتۆراکەی بەناونیشانی (کەمینەکان لە تورکیا ـ کورد وەک نمونە) لە وڵاتی لوبنان لە بەشی زانستە سیاسی و ئیداری و دبلۆماسییەکان لە زانکۆی ئیسلامی لە ٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەپلەی باڵا تەواوکرد .
لەکۆتایدا دکتۆر ئامانج علي عثمان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕى بۆ ئەو پێشوازییەی کە لێی کراو داوای لە فێرخوازان کرد، کە بەردەوامبن لە پرۆسەی خوێندن بۆ ئەوەی لە داهاتودا بتوانن بەوپەڕی وزەو تواناوە خزمەتی وڵاتەکەیان بکە ن و داهاتویەکی گەش بۆخۆیان و وڵاتەکەیان بونیاد بنێن.