فێرخوازان بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى تەندروستى خواردنەگە و هۆتێلەکان بەسەردەکەنەوە
بەسەرپەرشتى دکتۆر سارە عومەر سوار، سەرۆکایەتى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لەزانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى سێیەمى بەشەکە ڕێکخست.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢٢) بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەشێوازى کارکردنیان و، چۆنیەتى چاودێریکردنى لایەنى تەندروستى، فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى تەندروستى خواردنگە و هۆتێلەکانى شارى هەولێریان بەسەرکردەوە.
لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاندا، لەلایەن لێپرسراوانى بەڕێوەبەرایەتیەکە بەوردى باس لە میکانزمەکانى چۆنیەتى کۆنتڕۆڵکردنى بازاڕ و چاودێریکردنى خۆراک لەسەرجەم هۆتێل و خواردنگە و کافتریاکانى شارى هەولێر کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەوەیان بۆ فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس ڕونکردەوە کە پەیوەندیەکى بەتین لە نێوان لێژنە پەیوەندیدارەکان هەیە و، هەفتانە هەڵمەتى پشکنین و گەڕان و بەدواداچون بۆ لایەنى تەندروستى سەرجەم خواردنگە و هۆتێل و مۆتێل و کافتریاکان دەکەن بۆ دڵنیابون لە لایەنى تەندروستى خواردن و خواردەمەنیە بەکارهێنراوەکان، کە پێشکەشى میوانان و کڕیاران دەکرێ، هاوکات باسیان لە چۆنیەتى کۆنتڕۆڵکردنى لایەنى تەندروستى دروستکردن و پێشکەشکردنى خواردنەوەکان لە شارى هەولێر بۆ فێرخوازان کرد، ئەوەشیان ڕونکردنەوە سەرپێچیکاران بەپێى یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان ڕوبەڕوى توندترین سزا دەکرێنەوە و دۆسیەکانیان ڕەوانەى دادگا دەکەن.
فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس چەند پرسیارێکى زانستیان لەبارەى چۆنیەتى پشکنین و هەڵسەنگاندنى خۆراکەکان ئاراستەى لێپرسراوان کرد، ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە.