فێرخوازان نیوتریشن و دایەتێتکس چەند جۆرە خواردنێک دروست دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانی قوناغى دووەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس لە چالاکیەکى زانستیدا چەند جۆرە خواردنێکى تەندروست و جۆراوجۆران ئامادەکرد.
لە میانەى دروستکردنى خواردنەکاندا، فێرخوازان دوو جۆر شفتەى جیاوازیان لەناو فرن سوورکردەوە ، لەگەڵ ئامادەکردنی شیرینیەکی تایبەت بە کەرەستەی جیاواز، کە چەرەزات و میوە شیر و شۆفان بون کە یارمەتی کێشسەرخستن و وەرزشوانان دەدەن . پاشان فێرخوازەکان چەند جۆرە زەڵاتەیەکیان دروستکرد، کە لەگەڵ خواردنی ڕۆژانە یارمەتی کێش دابەزاندن دەکات، ئینجا فێرخوازان هەڵسەنگاندینان بۆ کاریگەری و بەهای خۆراکی خۆراکەکان کرد.
ئەو شێوازی ئامادەکردنی خواردن و شیرینیانە لە لایان فێرخوازان زۆر گرنگن بۆ باشترکردنی تەندروستی ئەو کەسەکان و لەگەڵ ئەوکەسانەى ئارەزوى کێش زیادکردن یان دابەزاندنى کێشیان دەکەن. چالاکیەکە لەلایەن پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر ( یاسین جەلالى) سەرپەرشتی کرا و، لە کۆتایشدا هەڵسەنگاندنی سەلامەتی و تەندروستی و بەهای خۆراکی بۆ هەریەک لە خواردەمەنیەکان کرد.