فێرخوازی کۆلێژی دەرمانسازی بە توێژینەوەیەک بەشدارى لە پیشانگەی نێودەوڵەتی مێدیکۆ لە شاری هەولێر دەکەن
لە ڕۆژانى (٥ تا ٨/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى دکتۆر محمد ئایدن ڕاگری کۆلێژ، لە چوارچێوەى چالاکیەکانى پیشانگەی نێودەوڵەتی مێدیکۆ لە شاری هەولێر بە چەندین چالاکی جۆراو جۆر بەشداریان کرد.
بۆ ئەو مەبەستەش هەریەک لە فێرخوازان (يوسف علي، يوسف شرجيل، شانا كريم، وهايات نزار) بە توێژینەوەیەکى زانستى بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد، بۆ ئەو مەبەستەش توێژینەوەیەکەیان لە ڕێگەى پۆستەرێک ئامادەکرد کە باسی لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی پاراسیتامۆڵ لەسەر مرۆڤ دەکرد، بەتایبەت کاتێک زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا دەکرێت، وەک لە توێژینەوەکەیاندا پیشانیان دابوو ئەم دەرمانە بۆتە یەکێک لە دەرمانە بەربڵاوەکان و، ڕۆژانە بەڕێژەیەکى زۆر بەکاردەهێندرێ، کە زۆرجاران بەبێ ڕەچتەى پزیشکى پسپۆڕ و زیادەڕوى لە بەکارهێنانیشیدا کاریگەرى لاوکى لەسەر جەستەى مرۆڤ دروست دەکات.
لە میانی ڕۆژانى بەڕێوەچوونى پیشانگەکەدا چەندین کەسایەتی و پزیشک سەردانی فێرخوازی کۆلێژى دەرمانسازیی زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و گفتوگۆی زانستیان لەگەڵ ئەنجامدرا.