فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس باس لەلایەنە خراپەکانى خواردنەوەى وزە بەخشەکان دەکات
فێرخوازێکی بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامێکى کەناڵى ئاسمانى کوردستان٢٤ میواندارى دەکرێت و بەوردى باسى لە خواردنەوەى وزە بەخشەکان دەکات.
ئەوین هیوا کە فێرخوازى قۆناخی سێیەمە لە بەشى نیوتریشن و دایێتێتیکسی لە پڕۆگرامێکی تایبەت لە کەناڵى ئاسمانی کوردستان٢٤ بەناوى (بەیانى کوردستان) میواندارى کرا و تێدا بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆى لەبارەى گرنگى خواردنەوەى وزە بەخشەکان کرد، بۆ ئەوەش چەند ئامۆژگارییەکى خستەڕوو.
هەر لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى شیکردنەوەى بۆ جۆرى خۆراردنەوەکان کرد بەتایبەت زیانەکانى بۆ سەر بارى تەندروستی مرۆڤ بەگشتى و منداڵان بەتایبەت.