فێرخوازێکى بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیک لە پێشبڕکێیەکی جیهانیی کۆمپانیای (هواوی)دا پلەیەکی نایاب بەدەست دەهێنێت
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (٦/١/٢٠٢٦)، پێشبڕکێیەکی جیهانیی کۆمپانیای (هواوی) بەڕێوەچوو و، ژمارەیەک فێرخواز بەشدارییان تێدا کرد، لەو چوارچێوەیەدا (تەها ئەحمەد عەبدعون) فێرخواز لە بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیک لە زانکۆی جیهان – هەولێر، توانى دەستکەوتێکی زانستیی بەرچاوی تۆمار کرد و توانی پلەیەکی پێشکەوتوو لەو پێشبڕکێیەدا بەدەست بهێنێت.
ئەم چالاکیە و بەشدارییەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (فیراس محەمەد زەکی)، سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیک و، بە هاوکاری و پاڵپشتیی زانستیی دکتۆر (ماردین عەبدوڵڵا ئەنوەر) بەدەست هات. پێشبڕکێیەکە چەند قۆناغێکى جیاوازی لە خۆگرتبوو، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆ ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەشدارییان تێدا کردبوو، تا گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی.
ئەو پێشبڕکێیەدا، کە لەلایەن ئەکادیمیای جیهانیی (هواوی)ی بە چاودیرى کۆمپانیاى هواوى ڕێکخرابوو، بە یەکێک لە گرنگترین چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت بە ئامانجى دۆزینەوە و پەرەپێدانی بەهرە تەکنیکی و ئەکادیمییەکانی فێرخوازان و مامۆستایان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکاندا (ICT) .
ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی زانستی و توانای فێرخوازانى بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیک لە زانکۆی جیهان-هەولێر دوپات دەکاتەوە.







