فێرخوازێکى بەشی بایۆمیدیکاڵ بەشداری لە تاقیکردنەوەی سەرەتایی پێشبڕکێی عەرەبی بۆ ژەهرناسی لە سەنتەری ژەهرناسی لە سعودیە دەکات
فێرخواز سارا حاجم سوڵتان، فێرخوازى قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەنس سەعادە ئەلخوریی بەشداری لە پێشبڕکێی عەرەبی بۆ ژەهرناسی 2025 کردوە ، بەشدارى لە تاقیکردنەوەى سەرەتایی پێشبڕکیەکە دەکات.
لەو پێشبڕکیەدا، کە شانشینی عەرەبی سعودیە بەڕێوەدەچێت. ڕۆژی هەینی، ٢٤/١٠/٢٠٢٥، فێرخوازەکە بەشداری لە تاقیکردنەوەی سەرەتایی پێشبڕکێیەکەدا کرد، کە لە وەزارەتی تەندروستی – سەنتەری ژەهرناسی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵات لە شاری دەمام بەڕێوەچوو. لەم قۆناغەدا نوێنەرى ٢٧ زانکۆی عەرەبی لە وڵاتە جیاوازەکانەوە بەشدارییان تیادا کردوە و، کاتی تاقیکردنەوەى فێرخوازەکەى زانکۆی جیهان – هەولێر کاتژمێر 3:30 پاشنیوەڕۆ بەڕێوەچوو.
تاقیکردنەوەکە ٥٠ پرسیاری جۆری (MCQ) لەخۆگرتبوو، لە ماوەی ٥٠ خولەکدا وەڵام درایەوە، لەگەڵ ڕەچاوکردنی فاکتەری کات لە هەڵسەنگاندنی وەڵامەکاندا، کە ئەمەش سروشتێکی وردبینی و ئاستەنگی زانستی بە پێشبڕکێکە بەخشیبوو.
ئەم بەشداریکردنە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و وۆرک شۆپ و پیشانگەی تایبەت بە زانستی دەرمانسازی و ژەهرناسی (KSAPT) دێت، کە لە شاری ڕیاز لە ماوەی ٢٧ تا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت، ئەوەش لە چوارچێوەی پیشانگەی جیهانی تەندروستی و لوتکەی جیهانیی نایابی لە بەڵگەنامەی تاوانکاریدا کە بە (GFEX) ناسراوە.





