فێرخوازێکى بەشی یاسا لە یەکێک لە قوتابخانە ئامادەییەکانی هەولێر باس لە پرۆسەى دیموکراسى و هەڵبژاردن دەکات
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (4/11/2025) موراد یونس جەلیل، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانى ئامادەیی (حەمرین)ى کرد و بابەتێکى لە بارەى پرۆسەى دیموکراسى و هەڵبژاردن پێشکەش بە قوتابیانى پۆلی دوانزەیی ئامادەیی قوتابخانەکە کرد.
چالاکییەکە، بە هەماهەنگی مامۆستا موونا سەلیم عەباس، یەکێک لە مامۆستایانی ئامادەیی حەمرین، ڕێکخرابوو، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخواز موراد یونس جەلیل لە یەکێک لە پۆلەکانى قوتابخانەکە بەوردى باسى لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و گرنگییەکەی لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی کرد، هاوکات تیشکى خستنە سەر پێویستی پاراستنی ژینگەى دیموکراسى و، بۆ ئەوەش جەختی لەوە کردەوە کە دەنگدان لە دەستووردا وەک یەکێک لە مافە سیاسییە دیارەکانی هاووڵاتیان لە دەستووری عێراقدا مسۆگەر کراوە، ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکان ئامرازێکن بۆ دڵنیابوون لە دەربڕینی ئازاد و بێلایەنانەی ویستی دەنگدەران.
لە بەشێکى دیکەى باسەکەیدا فێرخوازەکەى بەشى یاسا مەرجەکانی دەنگدەری خستە ڕوو، وەک ئەوەی خاوەنی تەواوی شایستەیی بێت و تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، هەروەها مەرجەکانی هەڵبژێردراو (کاندید) کە بە گشتی پاکڕەوشتی و ناوبانگی باش و سزادنەکرانی بە تاوانێک کە دەستدرێژی بێت بۆ سەر شەرەف دەگرێتەوە.
هاوکات فێرخواز موراد یونس جەلیل تەوەرێکى دیکەى باسەکەى تەرخانکرد بۆ پابەندبوونەکانی کاندیدەکان بەو بەڵێنانەى لە کاتی هەڵمەتە هەڵبژاردنەکاندا بە دەنگدەرانى دەدات، بۆ ئەوەش جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی بە هەموو شێوەکانییەوە و شەفافیەت لە دابینکردنی دارایی هەڵمەتەکەدا کردەوە، هەروەها تیشکیشى خستە سەر پێویستی بەکارهێنانی ئامرازەکانی ڕیکلامی دۆستی ژینگە و پابەندبوون بە نەهێشتنەوەی پۆستەر و تابلۆ ڕیکلامییەکان لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا دوای کۆتایی هاتنی هەڵمەتەکە، بۆ ئەوەی شارەکانبە پاک و جوانى بمێنێتەوە، فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆتایی سیمینارەکەى بە جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونەکانی هەڵبژێردراو بە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی، وەفاداری بە بەڵێنە هەڵبژاردنەکان، پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە و یاساکانی و کارکردن لەسەر لێپرسینەوە و ئاراستەکردنی حکومەت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان کردەوە.
سیمینارەکە پێشوازییەکی زۆری لەلایەن کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکە لێکرا و کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر هۆشیاری قوتابیان سەبارەت بە گرنگی بەشداریکردنی سیاسی هەبوو.






