فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى پاڵەوانیەتى تایکواندۆ دەکات
فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى پاڵەوانیەتى یەکێتى تایکواندۆى عێراقى کرد و، توانى سەرکەوتنێکى گەورە تۆمار بکات.
لە ڕۆژانى (١٠/٣/٢٠٢٢) تا (١٢/٣/٢٠٢٢) لە شارى کەرکوک بەبەشدارى ژمارەیەک یانەى ناوخۆیی، پاڵەوانیەتى تایکواندۆى عێراق بەڕێوەچوو، لە میانەى بەڕێوەچوونى پاڵەوانیەتیەکەدا (هەژار وەهاب عەبدولحەمید) فێرخوازى قۆناخى دووەمى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان وەک ڕاهێنەری یانەی وەرزشی ئاڵا بەشدارى لە پاڵەوانیەتیەکەدا کرد.
لە ئەنجامى بەڕێوەچوونى پێشبڕکیەکەدا، یەکێک لە یاریزانەکانى یانەى وەرزشى ئاڵا کە لەلایەن (هەژار وەهاب) سەرپەرشتى دەکرا توانى بەکێشى (-58)ی پلەى یەکەم بەدەستبهێنێ و مەدالیای زێڕ بباتەوە، هەروەک یاریزانێکى دیکەش بەکێشی (68-) پلەى دووەم بەدەستهێنا و مەدالیای برۆنزی بردەوە، ئەم سەرکەوتنە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ڕاهێنەری فێرخواز لە پیشەکەیدا.