فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کارا لە پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان دەکات
فێرخوازێکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشداریەکى کارا لە پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان (Volunteerism.KRD) دەکات.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (22ـی حوزەیرانی 2023) بە دروشمی (بەتواناکردنی خۆبەخشان و بەهێزکردنی کوردستان)، لە مەراسیمێکدا پلاتفۆڕمی خۆبەخش کوردستان راگەیەندرا.
لەو مەراسیمەدا، کە لە قەڵاى هەولێر بەئامادهبوونی چهندین كهسایەتى و لێپرسراوانى حكومهت و رێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی بەڕێوەچوو، چەند وتەیەک بەو بۆنەیەوە پێشکەشکران، کە تیایدا باسیان لە پێویستى و ئامانجەکانى دامەزراندنى پلاتفۆرمەکە دەکرد بۆ ئەمڕۆ و داهاتوى گەنجان بەتایبەت و کۆمەڵگەى کوردستانى بەشێوەیەکى گشتى.
(مریەم عامر) فێرخوازى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر دواى مەراسیمى ڕاگەیاندنى پلاتفۆرمی (Volunteerism.KRD)، یەکەمین چالاکى خۆبەخشیان بەڕێوەبرد، کە هاوڕێ لەگەڵ تیمێکی پزیشکی سەردانى کەمپی (دارا شەکران)یان کرد و پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەریان بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدا.
واش بڕیارە لە داهاتودا لە ڕێگەى چەندین چالاکى دیکە لە بوارەکانى (پەروەردە، ژینگە، تەندروستی، خزمەتگوازاری کۆمەڵایەتی، هونەر و کلتوور، ئاژەڵدۆستی، مافەکانی مرۆڤ و پەرەپیدانی کۆمەڵگە) کار بکات و، جەخت لەسەر پابەندبوون بە دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پارێزراو بۆ خۆبەخشان دەکاتەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی ئەزموون و راهێنان، هێنانەکایەی دەرفەتی جۆراوجۆرا و داکۆکیکردن لە مافی خۆبەخشان..