فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە پاڵەوانیەتی هێزی جەستەیی هەڵبژاردەی عێراق دەکات
لە ڕۆژانى (٢٢تا ٢٤/٢/٢٠٢٤) لە پارێزگاى بابل پاڵەوانیەتى هێزی جەستەیی هەڵبژاردەی عێراق بەڕێوەچوو، لەو پاڵەوانێتیەدا (چالاک حسێن عەلی) فێرخوازى بەشى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان ـ هەولێر بەشدارى کرد.
ئەو پاڵەوانێتیە کە لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراقەوە ڕێکخرابوو و، لە هۆڵی شەهید هەمزە نوری لە پارێزگاى بابل بەڕێوەچوو، (چالاک حسێن عەلی) بۆ نوێنەرایەتیکردنی تیپی هێزی جەستەیی هەولێر بە بەشداری چوار یاریزان هەڵبژێردرا.
لەو پاڵەوانێتیەدا (١٥٥) یاریزان لە (١٢) پارێزگاى جیاوازى عێراق بەشداریان تێدا کردبوو، دوو یاریزانى پارێزگاى هەولێر توانیان پلەى سێیەمى پاڵەوانتیەکە بەدەست بهێنن.