فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵەندا؛ مۆزەخانەی کۆرپوس تایبەت بە جەستەی مرۆڤ بەسەر دەکاتەوە
سیبان نەوزاد ئیسماعیل فێرخوازى بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٤/١/٢٠٢٥) لە شارى ئەمستردام لە هۆڵەندا سەردانی مۆزەخانەی جەستەی مرۆڤی کۆڕپوسی (Corpus Human Body Museum) کرد ، کە تاکە مۆزەخانەیە لە سەر ئاستى جیهاندا تایبەت بێ بە پیشاندانى جەستەی مرۆڤ.
مۆزەخانەی کۆرپوس بە شێوەیەکی ناوازە لە شێوەی کەسایەتییەکی مرۆڤدا دیزاین کراوە، بەجۆرێک لە ئەژنۆى مرۆڤەوە دەست پێ دەکات و وردە وردە بە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا مرۆڤدا دەڕوا و لە مێشکدا کۆتایی دێ. هەر قۆناغ و بەشێکى مۆزەخانەکە کە تایبەت بە بەشێکى جەستەى مرۆڤ بەشێوەیەکى کارلێککارانە و مۆدێلی سێ ڕەهەندی و ئەنیمەیشنی ناوەوەی جەستەی مرۆڤیان نیشان دەدا؛ نمایش کرابوون، لەو بارەیەوە سیپان نەوزاد دەڵێت: مۆزەخانەی کۆرپوس بووە وێستگەیەکى گرنگ لە ئەزمونى زانستیم، چونکە سەردانەکە نەک تەنها فراوانکردنى دیداگا و تێڕوانینێکی ئەکادیمیم بۆ بایۆلۆجی و تەندروستی بوو، بەڵکو بیرخستنەوەیەکی ئیلهامبەخشی گرنگی پاراستنی باشی جەستەیشى پێشکەشم کرد، بۆیە ئەزموونەکە هەم پەروەردەیی و هەم چێژبەخش بوو.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر ووتى: یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین ساتەکانی سەردانەکەم لە مۆزەخانەى کۆرپوس بریتی بوو لە بەشى تایبەت بە سیستمی هەرس، چونکە زۆر بەسادەیی توانیم ھاوشێوەی هەر شتێکى ئاسایی چۆنیەتى پرۆسیسکردنى خۆراک ببینم، هەر لەو کاتەى مرۆڤ خواردن دەجوێ تا مژینی ماددە خۆراکیەکان لە جەستە، هەروەها ئەزموونێکی دیکەی سەرنجڕاکێشى سەردانەکەم بەشی دڵ و سییەکان بوو، کە لەوێدا ئاشناى ئەوە بووم، کە چۆن ئۆکسجین لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە و چۆن جەستە وزە بەرهەم دەهێنێت. لە کۆتایشدا لە بەشى مێشک لە مۆزەخانەکە بەشێوەیەکى زانستى ورد تیشکی خرابووە سەر توانا سەرنجڕاکێشەکان بۆ پرۆسێسکردنی بیرکردنەوە و هەست و کردارەکانى مرۆڤ.