فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە پۆڵندا، سەردانى فەرەنساى کرد و چەند شوێنێکى بەسەرکردەوە
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسى خوێندنەکەى لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz)، ذەنون سەعد ذەنون فێرخوازى بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا سەردانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا کرد و، لە نزیکەوە ئاشناى لایەنى کەلتورى و مێژوویی و شارستانى ئەو وڵاتە بوو.
لە میانەى سەردانەکەیدا، ذەنون سەعد ذەنون چەندین شوێنی دیارى وڵاتەکەى بەسەرکردنەوە، لەوانە مۆزەخانەی لۆڤەر، کە تێیدا سەرسام بوو بە شاکارە بەناوبانگەکانی وەک مۆنالیزا و ڤینۆس دی میلۆ. هەروەها سەردانی تاوەری ئیڤڵی کرد، گەورەیی تەلارسازییەکەی ئەزموون کردووە هەم لە ڕۆژدا و، هەم شەودا ڕووناک بووەتەوە. جگە لەوەش، لە لێس ئینڤالیدسدا گەڕا کە گۆڕی ناپلیۆن بۆناپارتی تێدایە، هەروەها دیمەنە جوانەکانی ڕووباری سێنی لە پۆنت دو کارۆسێلەوە بینی.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەم سەردانەى هاوکار بوو لە فراوانکردنی دیدگە و تێڕوانینەکانی، بەتایبەت بینى شاکارە هونەرییەکان لە مۆزەخانەى لۆڤەر و لایەنى شارستانى وڵاتەکە، وتیشى ئەم سەردانە وەک بەشێک لە تەواوکەری گەشتە ئەکادیمییەکەم لە پۆڵەندا لە پۆڵندا دەبین، سوپاسى زانکۆی جیهان-هەولێریش دەکەم، کە بەردەوامە لە هاندانی فێرخوازان بۆ بەشداریکردن و سودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان بە هەردوو لایەنى ئەکادیمی و کەلتووری.