فێرخوازێکى کارگێڕی کار باس لەوە دەکەن، کە چۆن تاک دەتوانێت بزنسێکی تایبەت بە خۆى دەست پێببکات
ڕۆژی چوارشەممە (١٢/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان -هەولێر سیمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی سابیس سەروەران کرد، کە تایبەت بوو بەوەى چۆن تاک دەتوانێت ببێتە خاوەن پزنسێکى تایبەت بە خۆى.
لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بەڕێوەچوو، سیمینارەکە لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەد فێرخوازى قۆناغی چوارەمى بەشى کارگێڕى کار پێشکەشکرا، لەسەرەتادا لەلایەن مامۆستا شاناز سالم حەسەن بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە میانەى سیمینارەکەیدا بەوردى باسى لە هەنگاوە سەرەکییەکانی بنیاتنانی بزنسێکى تایبەت بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەوانە درووستکردنی بیرۆکە، بەدواداچوون بۆ پێداویستیەکانى بازاڕ، دانانی ئامانج و پلاندانانی دارایی، هاوکات جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو و تێگەیشتن لە کێبڕکێ و دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە کڕیار کردەوە. جگە لەوەش، ستراتیژییەکانی ڕاکێشان و ڕاگرتنی کڕیاران لە ڕێگەی ئۆفەر و داشکاندنی وەرزی لایەنێکى دیکەى ناوەڕۆکى سمینارەکە بوو.
ناوەڕۆکى سمینارەکە بووە جێى سەرەنجى قوتابیانى بەشداربوو، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک پرسیاریان لە بوارە جیاوازەکان کرد و، دواتر لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەدەوە وەڵام درانەوە.