فێرخوازێکی بەشی کارگێری کار دوایی بەشداریکردنی لە خوڵێکی راهێنان لە وڵاتی چین، بروانامەی دەرچونى پێشکەش کرا
ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی (2025/4/29)، بیلال رمضان مصطفى فێرخوازی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، دوایی بەشداریکردنی لە خوڵێکی (14) رۆژەیی لە بابەتی یاساکانی سەرچاوەکان بۆ وڵاتی پەرەسەندوو، لە زانکۆی (Shanghai Customs University) لە شاری شەنگهای کۆماری میللی چین؛ بڕوانامەى بەشداریکردنى پێشکەشکرا.
لەمیانەی ئەم خولەدا، بیلال رمضان مصطفى بەشداری لە چەند چالاکیەکی گرنگ و جیاواز کرد، لەوانەش ئامادەبوونی لەو سیمینارانەی کە لە لایەن رێکخەرانی ئەم خولە ئەنجامدەدرا لەسەر بابەتی جیاواز وەک ئەوەی چۆن وڵاتانی تازە پێگەیشتوو دەتوانن ئەزموون وەربگرن لە وڵاتانی گەشەسەندوو بۆ کارى بازرگانی، چۆن وڵاتی چین کارەکانى هەناردە و هاوردەکردنی کاڵاکانیان ڕایی دەکەن، لەگەڵ دەستنیشانکردی کاڵای قەدەغەکراو بە سیستمی تایبەت، هەر لە میانەى خولەکەدا بەگرنگیەوە باس لە سودەکانی بەکارهێنانی سیستمی زیرەکی دەستکرد (AI) لە خالە گومرکیەکان کرا، هەروەها تیشکیان خستەسەر ئەوەی کەوا لە بەرنامەیاندایە کە هێلی شەمەندەفەر دروست بکەن بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ گواستنەوەی کاڵاکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.
لەبەردەوامی خولی راهێنانەکە، رێکخەرانی خولەکە هاوەڵى بەشداربووانی خولەکەیان کرد بۆ سەردانیکردنی چەند شوێنێکی کەلتووری لە شاری شەنگهای کۆماری میللی چین وەک باخچەی یۆو (Yu Garden) وە تاوەری شەنگهای (Shanghai Tower).وە لە بەشێکی تری خولەکە هەڵسان بەسەردانیکردنی چەندین کۆمپانیا و سەنتەرێک لە شاری Yiwu)). لە کۆتایی خولەکەدا فێرخواز بیلال رمضان مصطفى توانی لە نزیکەوە ئاشنای سیستمی بازرگانی و راییکردنی کارەکان بێت لە وڵاتی چین.