فێرخوازێکی بەشی کارگێری کار لە شاری Yiwu لە وڵاتی چین سەردانی چەند کۆمپانیایەک دەکات
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (2025/4/24)، بیلال رمضان مصطفى، کە فێرخوازێکی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری کارە لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا لە کۆمارى میللى چین، سەردانیکردنی چەند کۆمپانیایەک لە شاری Yiwu کرد.
لە یەکەم وێستگەى گەشتەکەیدا لە شارى (Yiwu) سەردانی کۆمپانیای (Lihang Logistics) کرد، کە کۆمپانیاکە تایبەتەمەندە بە گواستنەوەی کاڵاکان و یارمەتی کریار و هاوردەکارانى نێودەولەتی دەدات بۆ گواستنەوە و هەڵگرتنی کاڵاکاتنیان لە رێگەی ئاسمانی یان دەریای، پاشان سەردانی سەنتەری (Hukechengpin Supply Chain Company) کرد، لەم سەنتەرە زۆربەی کۆمپانیاکان لە بوارە جیاوازەکان کاڵای خۆیان تێدا پیشان بە رووی کریاران نمایش کردوە ، وەک کەلوپەلی پەراوگە و کۆزمەتیک و منداڵان و کەلوپەلی ناو ماڵ.
لە کۆتایی گەشتەکەدا، فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نزیکەوە ئاشناى کۆمەڵێک کۆمپانیاى کاروبارى بازرگانی و چۆنیەتى ڕایکردنى کارەکانیان لە بوارە جیاوازەکان بوون، ئەوەش ئەزمونى ئەو فێرخوازەى لە بوارى کار و بەڕێوەبردن زیاتر کرد.