فێرخوازێکی زانکۆی جیهان – هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسێکی جیهانیی پزیشکیی دادوەریدا لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەکات
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دەرمانسازی و ژەهرناسی (KSAPT 2025).، فێرخواز (سارا حاجم سوڵتان) لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەشدارى لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پزیشکیی دادوەری کرد.
کۆنفرانسەکە لە هۆتێل نارسیسوس ذة ڕۆیاڵ لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە ماوەی ڕێکەوتى (٢٧-٢٩/١٠/٢٠٢٥) بەڕێوەچوو. فێرخواز سارا حاجم لە چوارچێوەی چالاکییەکانی لوتکەی جیهانیی نایابی لە پزیشکیی دادوەری (Global Forensic Excellence Summit – GFEX) بەشداریکرد، بە تایبەتی لە وۆرکشۆپێکدا کە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٨/١٠/٢٠٢٥)، بە ناونیشانی: کاریگەرە دەرونییە نوێیەکان لە بازاڕەکانی سەردەمی دیجیتاڵیدا: دۆزینەوەی خێرا و شیکردنەوەی پشت بە زیرەکیی دەستکرد، بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپەکە بە بەشدارییەکی بەرفراوانی شارەزایان و توێژەران و فێرخوازان لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بەڕێوەچوو و، لەلایەن هەریەک لە ئۆرنیلا کۆرازا پڕۆفیسۆری زانستی ئالوودەبوون لە زانکۆی ترینتۆ و، دکتۆرە سولاف عاسی مامۆستا و توێژەر لە بواری شیکردنەوەی داتای زیرەکیی تاوانکاری لە زانکۆی لیڤەرپوڵ جۆن موورس، پێشکەش کرا.
فێرخواز سارا بە شێوەیەکی کارا بەشداری لە گفتوگۆ ئەکادیمییەکاندا کرد سەبارەت بە ڕێگەکانی دۆزینەوە و ڕێکخستنی پەیوەندیدار بە کاریگەرە دەرونییە نوێیەکان (NPS)، و ڕۆڵی سەرەکیی زیرەکیی دەستکردی لە شیکردنەوەی تاوانکاری و ژەهرناسیدا خستەڕوو.
وۆرکشۆپەکە بەشدارییەکی نێودەوڵەتیی بەرفراوانی لە زانکۆکانی عێراق و سعودیە و قەتەر و ئوردن و میسر و سوودان و لوبنان و ئیمارات، لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییە ئەوروپییەکان، بەخۆوە بینی، کە ئەمەش ئاڵوگۆڕی زانستی و هاوکاریی ئەکادیمی بەهێزتر کرد. ئەم بەشداریکردنەى فێرخوازەکەى زانکۆی جیهان – هەولێر بەشدار دەبێ لە بەهێزکردنی پێگەی ئەکادیمیی زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە ڕێگەی پشتگیریکردنی توێژینەوە و داهێنان لە بوارەکانی دەرمانسازی، ژەهرناسی، و پزیشکیی دادوەریدا.







