فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە کۆمارى میللى چین بەشداری لە خولێکی راهێنان دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى ( (2025/4/16فێرخوازێکی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر وەک یەکەم فێرخواز لە زانکۆی جیهان-هەولێر شاری شەنگهای کۆمارى میللى چین بەشداری لە خولێکی راهێنان دەکات.
بیلال رمضان مستەفا کە فێرخوازێکی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری کارە، لە شارى شەنگهاى لە زانکۆی (Shanghai Customs University) بەشدارى لە خولێکى تایبەت بە پەرەپێدان کرد، لەو خولەدا کە فێرخوازان لە وڵاتانى وەک کەمبۆدیا، مالیزیا، نیپاڵ، کینیا، لێسۆتۆ، مانگۆلیا، وە هەرێمی کوردستان لە عێراق بەشداریان تێدا کردوە چەندین بوارى جیاواز بە بوارى پەرەپێدانى لە خۆگرتووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژى یەکەمى خولەکەدا بابەتێک لە بارەى (یاساکانی سەرچاوە بۆ وڵاتانی پەرسەندوو) پێشکەشکرا و، تیایدا تیشک خرایە سەر ئەوەی چۆن وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان دەتوانن ئەزموون وەرگرن لە وڵاتە پێشکەوتوەکان، بەجۆرێک دەتوانن بە پلان و گۆرانکاری بچوک بچوک دەست پێبگەن بۆ پێشکەوتنی وڵاتەکانیان.
دواتر دەرفەتین دا بە بەشداربووەکانی وڵاتە جیاوازەکان کە بەشداریبکەن بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەی خۆیان، ئەو فێرخوازەى بەشی کارگێری کار کە یەکێک بوو لە بەشداربووەکان بە گرنگیەوە باسی لە ناوەڕۆکى بابەتەکە و چۆنیەتى سوود وەرگرتنى هەرێمى کوردستان لە رووی ئابووری و خوێندن لە پێشکەوتنەکانی کۆمارى میللى چین کرد.