فێرخوازێک لە بەشی بایۆمیدیکاڵ؛ بەشدارى لە پێشبڕکێی شوڕشگێڕانی ژەهرزانیی عەرەبی لە سعودیە دەکات
سارا حاجیم سوڵتان، فێرخوازی قۆناغی چوارەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە یاوەری کۆمەڵێک فێرخواز لە بەشەکانی تر، بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەنەس سەعادە خوری، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١٠/٢٠٢٥) لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە بەرەو شانشینی سعودیە گەشتى کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی ژەهرناسی عەرەبی ٢٠٢٥.
ئەم پێشبڕکێیە لە ساڵی ٢٠٢١ لە کاتی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دووەمی ژەهرناسی و زانستی دەرماندا دەستیپێکرد، و بریتییە لە دەستپێشخەرییەکی هەرێمی ناودار کە تایبەتە بە فێرخوازانی پسپۆڕییە تەندروستییەکان. پێشبڕکێکە وەک چالاکییەکی نیشتمانی بە بەشداری نۆ زانکۆی سعودیە دەستیپێکرد، پاشان فراوانبوو بۆ ئەوەی زیاتر لە پەنجا زانکۆ لە وڵاتانی عەرەبی جیاواز بگرێتەوە.
پێشبڕکێکە ئەمساڵ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شەشەم و وۆرکشۆپەکان و پێشانگای تایبەت بە زانستی دەرمان و ژەهرناسی (KSAPT) بەڕێوەدەچێت، کە لە شاری ڕیاز لە شانشینی سعودیە لە ماوەی ڕێکەوتى (٢٧ تا ٢٩/١٠/٢٠٢٥) بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پێشانگەی جیهانی تەندروستی و لوتکەی نایابی جیهانی لە بەڵگەی تاوان، کە بە (GFEX)ناسراوە.
زانکۆی جیهان – هەولێر شانازی دەکات کە تاکە زانکۆیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری لەم پێشبڕکێیە هەرێمییە ناودارەدا دەکات.




