فێرخوازە سەرکەوتووەکانى بەشى وەرگێڕان مەراسیمى ڕێزلێنانیان بۆ ڕێکخرا
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٢/١١/٢٠٢٤) سەرۆکایەتی بەشی وەرگێڕان، بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار كريم سعيد یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى فێرخوازان و دارایی لە هۆڵی ڤی ئای پی زانکۆ مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ فێرخوازە سەرکەوتوەکانى بەشی وەرگێڕان بەڕێوەبرد.
لە میانەى وتەیەکیدا، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى فێرخوازان و دارایی ستایشى ڕۆڵى فێرخوازانى کرد بەتایبەت لە بەڕێوەبردنى چالاکى جۆراوجۆر، هەروەک دوپاتیکردەوە، کە زانکۆى جیهن-هەولێر بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی فێرخوازە داهێنەر و سەرکەوتوەکان، هاندانیدان بۆ وەبەرهێنان لە تواناکانیان بە شێوەیەک کە بەشدارى زیاتر لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە بکەن.
لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى فێرخوازان و دارایی بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە یەک یەکەى فێرخوازە سەرکەوتوەکانى بەشى وەرگێڕان کرد و پیرۆزبایی لێکردن.