قوتابیانی بەش لە هەڵمەتێكی هۆشیاریدا
رۆژی دووشەممە 22/4/2019 گرووپێك لە قوتابیان (هاجر ، علی ،نازلی،هدایت، مریم، موفق) لە بەشی زانستە دارایی و بانكیەكان بە سەرپەرشتی مامۆستا دینا سەردانی دواناوەندی قوتابخانەی ساباتی كچانیان كرد. لەم سەردانیەدا بە سێ زمان سیمینارێكیان پێشكەشكرد دەربارەی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەنتەرنێت و ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایل و دۆزینەوەی جێگرەوەی گونجاو بۆ سوود بینین لە كات . ئەمە و گرووپەكە بە گەرمی لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەكەوە پێشوازیان لێكراو سوپاسی گرووپی هۆشیاریەكەیان كرد