له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن ده‌ستی پێكرد
وه‌ك داب‌و نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مام ، له ساڵڕۆژی له دایك بوونی بارزانی نه‌مردا ، له‌رۆژی ١٣-٣-٢٠١٧ به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له كهشو هه‌وایه‌كی رێژنه بارانی به‌هاری دا هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنی ده‌ست پێكرد .
له‌م پرۆسه‌یه‌دا دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه ئه‌كادیمیی و مامۆستا‌و كارمه‌ندان و قوتابییانی لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان – زانكۆی جیهان خوێندنی به‌یانیان ده‌ستی پێكرد .
سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی نه‌مام و دره‌خت چاندنه‌كه له قه‌راغ ڕێڕه‌وه‌كانی ته‌نیشت یاریگای زانكۆ ده‌ستی پێكرد پاشان شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌سنیشان كراوی گرته‌وه .
جێی باسه له‌م هه‌ڵمه‌ته دا ٥٠٠٠ نه‌مام ده‌چێندرێت و گۆڕه‌پان و باخچه‌كانی زانكۆ ڕازاوه‌تر دهكاو پانتایی سه‌وزایی زیاتر ده‌كات .