
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبسایتی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 5/4/2020، لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبسایتی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی پ. د. امجد صابر دلو سه‌رۆكی زانكۆ به فیدیو كونفرانس به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی (Hangouts Meet) له چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن كه‌وا زانكۆ په‌یڕه‌ویان ده‌كات كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی لێژنه به‌ڕێوه چوو وه ئامانج لێی تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی یارمه‌تی دانی زیاتری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌مپه‌ینی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی پشتگیری كردنی سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی (E-Learning).
شایانی باسه، زانكۆی جیهان- هه‌ولێر پهڕهیهیكی تایبه‌تی ته‌رخان كردوه له‌سه‌ر وێبسایتی خۆی بۆ مه‌به‌ستی بڵاو كردنه‌وه‌ی بابهتب میدیایی هۆشیاركردنهوهیی و نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا به پشت به‌ستن به ستافی زانكۆ و بڵاوكراوه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
له لایه‌كی تریشه‌وه لێژنه‌كه ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی نیشاندا بۆ پشتگیری به ئه‌لیكتڕۆنی كردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ به گوێره‌ی پابه‌ندبوون به ڕێنمایه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به مانه‌وه له ماڵ ئه‌مه‌ش گه‌ر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بڕیاری له‌سه‌ردرا.