لە بوارى چارەسەرى سروشتى و نیوتریشن و زانستە تەندروستیەکان چەند توێژینەوەیەکى نایابى فێرخوازان پێشکەش کرا
دانیشتنێکى دیکەى ڕۆژى یەکەمى حەوتەمین کۆنفرانسى زانستى پڕۆژە نایابەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تەرخانکرا بۆ خستنەڕووى ناوەڕۆکى چەند توێژینەوەیەکى زانستى فێرخوازان لە بوارەکانى نیوتریشن، چارەسەری سروشتى و وەرزشی، زانستە تەندروستى و پزیشکیەکان.
لەو دانیشتنەدا، کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمانی عەبدولڕەزاغ ئیلاف و مامۆستاى یاریدەدەر ئیبراهیم هاشم ئیبراهیم بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا توێژینەوەیەکى زانستى لەلایەن هەریەک لە فێرخوازان دانا عادل حوسێن و ساڵح زێباری، نیاز عومەر، موجتەبا سەباح، عادل حسێن محەمەد لەبارەى یەکخستنی زیرەکی دەستکرد لەگەڵ ئێکسڵ بۆ خۆراکی کەسی و هەندێک بەڕێوەبردنی نەخۆشی باو بەناونیشانى (Integrating Artificial Intelligence with Excel for Personalized Nutrition and Some Common Disease Management ) پێشکەشیان کرد، لە توێژینەوەکەیاندا جەختیان لەسەر توانای گۆڕینی ئامرازەکانی AI کردەوە بۆ باشترکردنى پلاندانانی خۆراک و ستراتیژییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان. پاشان هەریەک لە فێرخوازان سارا سەعدوڵڵا، سەیف قەحتان، محەمەد حوسێن، ڕۆقێه سەیف، هێلین خودور، هێلین محەمەد، سکالا نیعمەت و، نورە شەریف توێژینەوەیەکیان لەبارەى کاریگەری وەرزشکردن و دەرزی وشک بە بەراورد لەگەڵ وەرزشکردنى ئاسایی بەناونیشانى (Effect of Exercise and Dry Needling Compared to Exercise in Frozen Shoulder ) پێشکەشیان کرد، لە توێژینەوەکەیاندا بەوردى تیشکیان خستە سەر چارەسەرییەکان بۆ باشترکردنی جووڵە و کەمکردنەوەی ئازار لە تێکچوونەکانی ماسولکەیی و ئێسک مرۆڤ.
بەشێکى دیکەى دانیشتنەکە تەرخان کرا بۆ خستنەڕووى توێژینەوەیەک لەبارەى پەیوەندی نێوان کەمی ترایگلیسیرید و ڤیتامین D3 لە شاری هەولێر، توێژینەوەکە بەناونیشانى (The Association Between Triglyceride and Vitamin D3 Deficiency in Erbil City ) لەلایەن هەریەک لە فێرخوازان هەردی ڕەفیق، بەڵێن عەلی، ڕەهیا خضر، نەهلا ئیبراهیم، نورهان کانەبی، ئارام برا ئامادە و پێشکەش کرا، لە توێژینەوەکەیاندا فێرخوازان تێڕوانینێکی گرنگی پێشکەش کرد سەبارەت بەو ئاڵنگارییە تەندروستیانەى ڕووبەڕووی دانیشتوانی ناوچەکە دەبێتەوە. هاوکات هەریەک لە فێرخوازان سەیران سەعدی، شۆخان سەلیم، هیبا هاشم، سەلوە میکائیل، ئیبراهیم نایف، عەلی عەبدوڵڵا، ئیبراهیم حەمید هەردی قادر و، عیماد ڕەشید توێژینەوەیەکى هاوبەشیان لەبارەى پەتازانی بەردی میز لە نێو دانیشتوانی شاری هەولێر (Epidemiological Study of Urine Stone in Population of Erbil City/ ) پێشکەشکرد، توێژینەوەکە شیکارییەکی ڕەخنەگرانەی بۆ بڵاوبوونەوە، هۆکارەکانی مەترسی و کاریگەرییەکانی تەندروستی گشتیی نەخۆشی بەردی میزەڵدان لە شارى هەولێر پێشکەش کرد.
لە بەشى کۆتایی ئەو دانیشتنەدا، دوو توێژینەوەى دیکە لەلایەن فێرخوازانەوە پێشکەشکران، توێژینەوەى یەکەم تایبەت بوو بە دروستکردنی نانۆگەردیلەکانی Fe3O4/Ag بەناونیشانى (Synthesis of Fe3O4/Ag Nanoparticles: Investigation of Structural Properties and Their Potential for Antibacterial Applications ) کە تیایدا هەریەک لە فێرخوازان ئەسما عەباس، ئیمان ئیسماعیل، پەیمان سدیق، سارێژ ئەحمەد، سۆران محەممەد، شەیما ئەحمەد، محەمەد شێخسۆ، کامەران حەیدەریان بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە لە تایبەتمەندییە پێکهاتەییەکان و تواناکانیان بۆ چالاکیی دژە میکرۆبی کرد. هەرچى توێژینەوەى دووەم بوو تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی تێباسابان، سێفتریاکسۆن بەناونیشانى (The impact of tazobactam, clavulanic acid and EDTA in conjunction with ceftriaxone against some pathogenic bacteria ) بۆ ئەو مەبەستەش هەریەک لە فێرخوازان ئایە خەڵەف، ئەسما حەسەن، ئایە ئیبراهیم، ئەسما شەریف، سدیق عەلی، شەوکەت ئەحمەد، ئەنەس و، ئەلخوریبە وردى هەڵسەنگاندنیان بۆ تێباسابان، سێفتریاکسۆن و تێباسابانی تێکەڵکراو لەگەڵ EDTA کرد، پاشان بەراوردیان لەگەڵ سێفتریاکسۆن دژی هەندێک بەکتریا نەخۆشخوازەکان کرد بوو، لە ئەنجامدا کۆمەڵێک ڕێگەی نوێیا بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەری دژەزیندەیی و دژی جۆرەکانی بەکتریا بەرگریکارەکان پێشنیاز کرد.
دانیشتنەکە بە ئاڵوگۆڕی چالاکانەی پرسیار و گفتوگۆ لە نێوان توێژەران و فێرخوازان زیاتر دەوڵەمەند تر بوو.