لە بەشى زانستى کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێک بۆ نوسینەوەى توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو
له ڕۆژانی (٢٩-٣٠/٩/٢٠٢١) بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشوپێکی به ناونیشانی ” به هێزکردنی تواناى فێرخوازان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەى زانستى نموونەیی” بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە بەپێشکەشکردنی وتەیەک لەلایەن ماموستا محمد حسین شکر سەرۆکى بەشى زانستى کۆمپیوتەر دەستپێکرد، لە وتەکەیدا بەگرنگیەوە باسى لە توێژینەوەى زانستى کرد بۆ پێشکەوتنى سێکتەرە جیاکان لە کۆمەڵگە.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو تایبەت کرابوو بە چۆنیەتی دوورکەوتنەوەى فێرخوازان له دیاردەیەک که به دزی زانستی (پلاجرالیزم) ناسراوه بەتایبەت لە کاتى نوسینەوەى توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەوەش باس لە چەند هەنگاوێک کرا، کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم بڵاوبونەوەى ئەو دیاردەیە و تەکنیکەکانى دۆزینەوەى پلاجرالیزم.
بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاهێنانى فێرخوازان بۆ نووسینەوەى توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک بیروڕای زانستى ئاڵوگۆڕکرا.