لە بەشى ڕاگەیاندن پیشانگەیەکى تایبەت بەئاژانسەکانى دەنگوباس کرایەوە
سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى تایبەتى بە ئاژانسەکانى دەنگوباسى جیهان بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لەو پیشانگەیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢) لەلایەن دکتۆر ئامانج عوسمان سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن کرایەوە، کۆمەڵێک پۆستەرى فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى لەخۆگرتبوو.
پۆستەرەکان، وەک لەلایەن فێرخوازان ڕونکرایەوە جگە لە خستنەڕوى لایەنى مێژووى و چۆنیەتى پێشکەوتنى ئاژانسەکانى جیهان، لەهەمانکاتدا گوزارشتیان لە شێوازى کارکردن لە ئاژانسەکانى دەنگوباس و، چۆنیەتى ئامادەکردنى هەواڵ و ڕوماڵکردنى ڕوداوەکان و سنورى کارکردنیان و مامەڵەکردنیان لەگەڵ دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن باس کرابوو، بۆ ئەوەش سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن و مامۆستایانى بەش دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد و، هیواى بەردەوامیان لە کارەکانیان بۆ خواست.