لە بەغداد فێرخوازێکى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەشداری لە کۆنفرانس و پیشانگەی نێودەوڵەتی کۆلێژەکانی دەرمانسازی دەکات
فێرخوازێکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە بەشداری لە گەورەترین کۆنفرانس و پیشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆلێژەکانی دەرمانسازی کرد، کە لە ڕۆژانى (18 تا 20ی نیسانی 2025) لە هۆڵی کۆنفڕانسی ئەلئەبرار لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەدا، کە بە ئامادەبوونی گروپێکی دیاری ڕاگری کۆلێژەکانی دەرمانسازی لە سەرانسەری عێراق، لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکادیمیستی دیار و پسپۆڕی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی دەرمانسازی و بایۆمیدیکاڵ بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا چەند وتەیەک لەلایەن دکتۆر حەیدەر فوئاد ئەلسەیغ سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق و پرۆفیسۆر دکتۆر بەهاائیبراهیم ئەنساف سەرۆکی زانکۆی بەغدا پێشکەشکران و، تیایدا جەختیان لە گرنگی هاوکاری ئەکادیمی و داهێنان لە بوارەکانی دەرمانسازی و زانستە پزیشکییەکان کردەوە.
لە پەراوێزى بەڕێوەچوونى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەشدا پیشانگەیەکى تایبەت نمایش کرا، لەو چوارچێوەیەشدا ڕازان ڕائید بارانی، فێرخوازى قۆناغی چوارەم لە بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە نمایشکردنى پۆستەرێک بەشدارى لە پیشانگەکەدا کرد، لە میانەى پۆستەرەکەیدا فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکى بایۆمیدیکاڵ، ئەمەش لەلایەن بەشداربووان و ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و بەرز نرخێندرا.