لە حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ پڕۆژە نایابەکانی دەرچوان؛ چەندین توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی زانستە کارگێری و داراییەکان پێشکەشکرا
رۆژی دووشەممە لە رێکەوتی (2025/4/28) لە حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی تایبەت بە پرۆژە نایابەکانی دەرچواندا، دانیشتنێکی تایبەت لە هۆلی ئەکادیمی ئەنجامدرا کە تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی پرۆژە نایابەکانی دەرچواندا، لە بوارەکانی زانستە کارگێری و داراییەکاندا کە تیایدا (10) توێژینەوە پێشکەشکرا لە لایەن فێرخوازان لە بەشە جیاوازەکان وەک ژمێریاری، کارگێری کار و کارگێری گشتی، وە ئەم دانیشتنە سەرپەرشتی دەکرا لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصي حمید السلامی، و دکتۆر مسلم نجیب زیدان. وە بە ئامادەبوونی ستافی سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسەکە و توێژەران و ستافی ئەکادیمی و میوانان بەرێوەچوو.
لە سەرەتادا، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ژمێریاری هەڵسان بە پێشکەشردنی توێژینەوەکانیان. وە هەریەک لە فێرخوازان یاسر حیدر فاضل، احمد علي محمد، ئارام ئەیاد جبار، و عبدالله سعدون محسن، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی (The Effect of Artificial Intelligence (AI) on the Future of the Accounting and Auditing Professions)، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، کە تیایدا باسیان لە گرنگی و کاریگەری زیرەکی دەستکرد کرد لە سەر ژمێریاری و ووردبینی، چۆن زیرەکی دەستکرد ئەرکەکان بەشێوازی ئۆتۆماتیکی ئەنجامدەدات وە وردبینی داتاکان باشتردەکات و شیکارییان بەرزدەکاتەوە بریاردان باشتر دەکات. دواتر هەریەک لە قوتابی گەشبین کامران سعدی، سیدرا سەرتیپ اسعد، شێنێ شۆرش علی، وتاج الدین علاءالدین طه که توێژینەوەکەیان پێشکەشکرد بە ناونیشانی (Acceptance and Usage of ChatGpt among Accounting and Financial Students in Private Universities) کە سەرپەرشتی دەکران لەلایەن دکتۆر توانا تحسین سلیمان، فێرخوازان بە گرنگیەوە روونیانکردەوە کەوا چۆن قوتابیانی ژمێریاری و دارایی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە ئەکادیمیەکانیان دەتوانن بەرنامەی ChatGpt بەکاربهێن.
لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکە، کە تایبەت بوو بە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری کار فێرخوازانی بەشەکە هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان. هەریەک لە فێرخوازان عمر عادل عباس، عمر رائد عبدالقادر، عبداللە خالد محمود، و زینب محمد خوام، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی (The Impact of Using Artificial Intelligence Techniques on The Effectiveness of Administrative Decisions at Cihan University-Erbil)، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، کە تیایدا ئەوەیان روونکردەوە کەوا چۆن بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر کوالێتی و کاریگەری بڕیارە کارگێرییەکان هەیە لە زانکۆی جیهان-هەولێر. دواتر فێرخواز عبداللە سەربەست عبداللە توێژینەوەکەی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (The Nexus of Reversal Logistics on Customer Satisfaction)، کە سەرپەرشتی دەکرا لە لایەن دکتۆر ئارام حنا مسعودی، ئەوەی روونکردەوە کەوا چۆن گەرانەوەی بەرهەم لە لایەن کریاران وەرگرتنەوەی لەلایەن کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی ئاسان کاریگەری هەیە لە سەر کریار بۆ کرینی داهاتوو.
پاشان هەر لەم دانیشتنە، هەریەک لە فێرخوازان دالیا جمال احمد، دییە دڵشاد حەمە علی، میران صابر مامەند، و سالم ابراهیم عزیز، کە توێژینەوەکەیان پێشکەشکرد بە ناونیشانی (The Reality of Using Artificial Intelligence in Human Resources Management, Its Obstacles and Requirements at Cihan University-Erbil)، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، بە گرنگیەوە روونیانکردەوە کەوا چۆن زیرەکی دەستکرد بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان باشتر دەکات، ئەو بەربەستانە دیاریدەکات کەوا پێشکەوتن خاودەکەنەوە. هەر لە درێژەی ئەم دانیشتنە هەریەک لە فێرخوازان بلال رمضان مصطفى، ئەشکان جبار عبداللە، سیڤان فریدون خالد، زینب حلمی سعید، زینب نوزاد بیربال، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی (The Impact of Organizational Ethic and Job Satisfaction)، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن دکتۆرە سحر جلال فتاح، فێرخوازن تیشکیان خستە سەر ئەوەی کەوا چۆن پراکتیزە ئەخلاقییەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر رەزامەندی کاری کارمەندان لە شوێنی کارەکانیان.
هەر لەمیانەی ئەم دانیشتنە، فێرخوازان هەریەک لە هزار کاظم علی، چیابان ایوب محمد، خەڵات هیوا بورهان، و فاطمة عامر جبار، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی (The Contribution of Administrative Development in Improving Work Performance “Case Study on Cihan University-Erbil”)، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، فێرخوازن تیشکیان خستە سەر ئەوەی کەوا چۆن پەرپێدانی کارگێری کاریگەری هەیە لەسەر ئەدای کاری کارمەندەکان. پاشان هەریەک لە فێرخوازان کاسترۆ ئاسۆ محمد، حسین نیهاد عزیز، جوتیار حیدر مصطفى، احمد سلیم سعید، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی (The Impact of Transactional of Transformational Leadership on Employee Motivation)، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن مامۆستای یاریدەدەر ناصح محمد کاکە، فێرخوازان روونیانکردەوە کەوا چۆن سەرکردایەتی کاریگەری هەیە لەسەر ئەدا و کوالێتی کاری کارمەندەکان لە کارەکانیاندا. لە درێژەی دانیشتنەکەدا، هەریەک لە فێرخوازان ڤانە زیاد بیربال، موحەبەت نزار میکائیل، دلژین عبدال وسمان، و ریان فتاح عبداللە، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکایان بە ناونیشانی (The Role of Financial Accounting actuation in Strategic Business )، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن مامۆستای یاریدەدەر دلۆڤان وریا حمدامین،کە تیایدا باسیان کرد کەوا چۆن پراکتیکەکانی ژمێریاری دارایی بەشدارن لە بریاردان و پلاندانانی بازرگانی ستراتیژی.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا، کەوا تایبەت بوو بە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری گشتی کەوا قوتابیان هەریەک لە جوان جبار جوهر، شڤان جلیل رحیم، حیدر مولود حسین، چاوان چابوک محمد، هەڵسان بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکەیان بە ناونیشانی (The Influence of Strategic Leadership on Knowledge Management )، کە سەرپەرشتی دەکران لە لایەن دکتۆر مسلیم نجیب زیدان، فێرخوازان روونیانکردەوە کەوا چۆن سەرکردایەتی ستراتیژی کاریگەری هەیە لەسەر بەرێوەبردنی زانین، بەتایبەت چۆن بریارو کرداری سەرکردەکان کاریگەری هەیە لەسەر شێوازی دروستکردن و هاوبەشکردن لەناو رێکخراوەکاندا.
لە کۆتایی دانیشتنەکە، تەرخانکرا بۆ گفتوکۆکردن لەسەر پرۆژە نایابەکانی دەرچووان لە بوارەکانی زانستە کارگێری و داراییەکان لە حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی، بە ئاراستەکردنی چەندین پرسیار لەلایەن ئامادەبووان و وەڵامی توێژەران دانیشتنەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.