
لە زانکۆى جیهان دادگایەکی گریمانەیی بەڕێوەچوو
گروپێک لە فیرخۆازی قۆناغی سێیەمى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر دادگایەکى گریمانەییان ڕێکخست.
لەو دادگا گریمانەیەدا، کە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢١/٢/٢٠٢٠)، بە سەرپەرشتی (مامۆستا محەمەد نوری عەلی) و، بە ئامادەبوونی ماموستایان و فیرخۆازانی قوناغی یەکەم و دووەمی بەشی یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە فێرخوازان ڕۆڵى هەریەک لە (دادوەر، داواکارى گشتى، پارێزەر، نووسەر دادگە و سکیورتى) یان بینى.
دادگا گریمانەیەکە تایبەت بوو بە کەیسێکی تەڵاق (جيابوونەوە)، بۆ ئەوەش گفتوگۆ لەسەر لایەنە جیاکانى تەڵاق و هۆکارەکانى و چۆنیەتى گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەکە و، وەرگرتنى ڕاوبۆچوونى پارێزەران و داواکارى گشتى و سەرجەم لایەنەکان دادگا بۆ فێرخوازان بەشێوەیەکى کردارى کرا.
ئامانجى سەرەکى سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى دادگاى گریمانەیی ئاشناکردن و یارمەتیدانى فێرخوازانە بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتى ڕێکارەکانى پڕۆسەى بەڕێوەچوونى دادگا و، گوێگرتن لە شایتەحاڵەکان و قسەى پارێزەران و داواکارى گشتى و، دوجاریش بڕیارى دادگا.
ئەو فێرخوازانەى کە لەو دادگا گریمانەیەدا ڕۆڵیان بینى بریتیبوون لە :-
- بشرى زرار صابر- دادوەر
- دڵناز ناسکۆ عزیز صالح- داواكاري گشتی
- ديار سيف الدين حمد فقى حسين- پارێزەرى داوا لیکراو
- بياف عثمان قادر- پارێزەرى داواکار
- سلیم فارس محمد حسین – داوا لیکراو
- ئارين صبحي نوري- داواکار
- ئالان محسن عبد الكريم – سکیورتی
- رويا بوزان مسلم – نوسەرى دادگا