لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتویی بەڕێوەدەچێ
لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ژینگەیەکى ئارام، فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆ بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمیان کرد و، دواى وردبونەوە و تێگەیشتن لە پرسیارەکان وەڵامى پرسیارى بابەتەکانیان دەدایەوە.
بەچاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر، لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوەکان دواى تەواوکردنى سەرجەم ئامادەکارییەکان و ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار بۆ فێرخوازان، تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم (کۆرسى یەکەم و دووەم) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوو.
ساڵانە زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن لێژنەیەکى باڵا کاروبارى تاقیکردنەوەکان ڕێکدەخرێ و، لەلایەن سەرپەرشتیاران و مامۆستایان ژینگەیەکى گونجاو بۆ فێرخوازان دەڕخسێندرێ، واش بڕیارە دواى تەواوبونى تاقیکردنەوەکان، بەماوەى چەند ڕۆژێک ئەنجامى خولى دووەمى کۆرسى یەکەم و دووەمى ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕابگێندرێ.