لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى زیرەکى دەستکرد بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی ستافی مامۆستایان، لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی تایبەت لە بواری زیرەکی دەستکرد، بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا کە لە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢٥) دەستپێکرد و، تا ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو، چەند بابەتێکی سەرەکی لەخۆگرتبوو، لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن شارەزاییانى بوارەکە چەند بابەتێک پێشکەشکران، بۆ ئەو مەبەستە دکتور سامرند أميني لە بەشى پەروەردەى گشتى بابەتێکى بەناونیشانى (زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و فێربوون و هەڵسەنگاندنی کەسی) پێشکەشکرد، هاوکات دکتۆر ريم جەعفر لە بەشى زانستى کۆمپوتەر بەناونیشانی (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی) بابەتێکى پێشکەشکرد، بەدوایدا بەناونیشانی (یەکخستنی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەی ئەکادیمی بۆ بەشەکانی پەروەردە و زمانی ئینگلیزی و، وەرگێڕان) هەمان مامۆستا بابەتێکى دیکەى پێشکەشکرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا بەناونیشانى (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە وەرگێڕاندا) بابەتێک لەلایەن لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر يزن سيف الدين محمود لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك، لە کۆتایشدا دكتور احمد عبد عون لە بەشى پەروەردەى گشتى بابەتێکى بەناونیشانی (ئامراز بۆ بەرزکردنەوەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و فێربووندا) پێشکەشکرد.
دوا بەدواى پێشکەشکردنى بابەتەکان، ڕۆژانە ئامادەبووان بە سەرەنج و پرسیار و بۆچونەکانیان بەشداریان لە ناوەڕۆکى بابەتەکاندا دەکرد بۆ باشترکردنی کوالیتی پەروەردە ئاسانکردنی پرۆسەی کارگێڕی. بەڕێوەچوونى خولی زیرەکی دەستکرد بە هەنگاوێکی گرنگى زانکۆی جیهان-هەولێر دادەنرێ بەرەو گۆڕانکار و سوودوەرگرتن لە ئامرازى دیجیتاڵی لە بواری پەروەردەدا.