لە زانکۆى جیهان-هەولێر سمینارێک لەبارەى سیستمى بۆلۆنیا پرۆسیس بەڕێوەچوو
بەئامانجى ئاشنابوون بەئەزمونى وڵاتانى ئەوروپى لە چۆنیەتى جێبەجێکردنى سیستمى بۆلۆنیا پرۆسیس لە زانکۆکانیان و، سوود وەرگرتن لە شارەزاییەکان بۆ پیادەکردنى بەباشترین شێوە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە هۆڵى (VIP) سمینارێک بەڕێوەچوو.
لەو سمنیارەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (30/8/2022) بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆکى بەشە زانستیەکان و ستافى زانستى بەڕێوەچوو، دکتۆر سوزان شتایمەر لە زانکۆى دیراساتى بەڕێوەبردنى کردەیی سمینارێکى بەناونیشانى پرۆسەی بۆلۆنیا، “فێربوون و ئەزموون و راسپاردە بۆ سیستمی خوێندنی باڵا هەرێمی کوردستان” پێشکەشکرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا دکتۆر سۆزان شتایمەر ئاماژەی بە لایەنە ئەرێنییەکانى بەشداریکردن لە سیستمەکەدا کرد و، ڕایگەیاند: ئەم سیستمە سوودێکی زۆری زانستی بۆ فێرخوازان هەیە، جەختی لەسەر ئەوەش لکردەوە کە خوێندن بەپێی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان فێرخواز و بازاڕی کار دروست دەکات، بۆ ئەوەش باسى لە وردەکارییەکانى سیستمەکە و چۆنیەتى پیادەکردنى لە زانکۆکانی ئەڵمانیا لە ساڵی (1999)ەوە کرد.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان پرسیاری زۆریان ئاراستەی دکتۆر سۆزان شتایمەر کرد، بۆ تاوتوێکردنی چەند لایەنێکی گرنگی دیکەى ئەم سیستمە، هەروەک بۆچوونی زانستی خۆیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی بۆڵۆنیا پرۆسیس لە زانکۆکانی هەرێمى کوردستان خستەڕوو.
شایانی باسە زانکۆی چیهان-هەولێر یەکێکە لە زانکۆ پێشەنگ و یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان کە ماوەى چەند ساڵێکە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی سیستمی بۆڵۆنیا پرۆسیس.