لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لەبارەى کارەبایی دڵ بەڕێوەچوو
بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان – هەولێر وۆرک شۆپێکی تایبەتى لەبارەى کارەبایی دڵ بەناونیشانی: “ناوی ئەلکترۆکاردیۆگرام: دیاریکردنی شوێنەکانى کارەبایی دڵ” بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٢/٥/٢٠٢٥) لە هۆڵی (VIP) بەئاماددەبوونى دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن کاکەیی یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، ڕاگر و سەرۆک و مامۆستایانى ژمارەیەک لە کۆلێژ و بەشە زانستیەکانى زانکۆ و، فێرخوازان بەڕێوەچوو، دکتۆر زینات شێخ شارەزایی بوارى فیزیۆلۆژیای دڵ و شیکاری ئەلکترۆکاردیۆگرام ناسراو بە (ECG) باسى لە لایەنە جیاوازەکانى بابەتەکە کرد و، ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی خوێندنەوە و لێکدانەوەی ئەلکترۆکاردیۆگرام (ECG) پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، هاوکات تیشکی خستە سەر چۆنیەتی دیاریکردنی تێکچوونی کارەباییەکانى دڵ و، گرنگی شێوازە جیاوازەکانی( ECG) لە چوارچێوەی کلینیکیدا، لە کۆتایشدا بەهێنانەوە و باسکردنى کۆمەڵێک نموونەی ژیانی ڕاستەقینە و کەیسە کلینیکییەکان، ناوەڕۆکى وۆرکشۆپەکەى زیاتر دەوڵەمەندکرد.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا و، لە ئەنجامى خستنەڕووى سەرەنج و پرسیارى ئامادەبوان و گفتوگۆى پسپۆڕەکە تێگەیشتنێکی قووڵتر لەبارەى کارەباییەکانی دڵ و چۆنیەتی لێکدانەوەی بە بەکارهێنانی تەکنیکە مۆدێرنەکانی ئەلکترۆکاردیۆگرافی پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.