لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لە بوارى سیستمی جێگیرکراو و تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) بەچاودێڕى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی لەبارەى (Embedded Systems Technologies & IoT) لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفرانسەدا، کە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولسەتار عەبدولکەریم یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری فێرخوازان و کارگێڕی و دارایی و نوێنەری هەریەک لە (زانکۆی جیهان -دهۆک، زانکۆی تیشک- سلێمانی) و، بە ئامادەبوونی 178 بەشداربوو و، نوێنەری کۆمپانیاکانی ئوروک ((Uruk)) و لقەکەی لە سلێمانی و، کۆمانیاى هەولێر ماکەرز هوب (Erbil Makers Hub) بەڕێوەچوو، چەند چالاکیەکى لەخۆگرتبوو، لەو چوارچێوەیەدا سەرەتا مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسين محمد بابەتێکى لەبارەى (AIoT) پێشکەشکرد، تیایدا باسی ئاسۆی نوێ کرد بەتایبەت دوای تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد (AI) لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەکان (IoT) بۆ ئەوەی ببێتە زیرەکی دەستکرد. هەروەها محمد السادە، بەڕێوەبەری کۆمپانیاى (Erbil Makers Hub)، وتارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی هێزی سیستمی جێگیرکراو لە توێژینەوە و داهێنان (The Power of Embedded Systems in Research and Innovation) پێشکەش کرد هەروەها، دڵین محەمەد فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بابەتێکی لەسەر چاتی یاریدەدەری دەنگی (voice assistant chat) پێشکەش کرد، کە تێیدا پێداچوونەوەی بە پێکهاتە بنەڕەتییەکانی سیستمەکەدا کرد .
لە پەراوێزى وۆرکشۆپەکەشدا، پیشانگەیەکی پڕۆژەی فێرخوازانى بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك کرایەوە، کە تیایدا کۆمەڵێک بەرهەمى فێرخوازان بەتایبەت لەبارەى ڕۆبۆت نمایشکرا، ئەوە جگە لە نمایشکردنى کۆمەڵێک پۆستەری زانستی کە لەلایەن فێرخوازانەوە دیزاین و ئامادەکرابوون.