لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێك لەبارەى کاری دیجیتاڵی پزیشکی ددان بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٤/٤/٢٠٢٥) له هۆڵی( VIP) بە ئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد کاکەیی یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و ڕاگر و مامۆستایانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێك لەبارەى کاری دیجیتاڵی پزیشکی ددان بەڕێوەچوو.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە بەبەشدارى مامۆستای یاریدەدەر مریم فاخیر ئیبراهیم و مامۆستای یاریدەدەر باهۆز هیمداد مجید بەڕێوەچوو، تیایدا تیشکیان خستە سەر بواری پەرەسەندنی خێرای کاری دیجیتاڵی لە بوارى پزیشکی ددان، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستایان تێڕوانینێکی قووڵیان لەبارەی لایەنە جیاوازەکانی پزیشکی ددانی دیجیتاڵی پێشکەش کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى لە بەکارهێنانی سکانەری ناو دەم و جۆرە جیاوازەکانیان، دیزاینکردنی دیجیتاڵی دەستکرد و نۆژەنکردنەوە بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵای پێشکەوتوو، هەروەها باسیان لە ئامێرە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان بە یارمەتی کۆمپیوتەر (CAM) وەک سیستمی فرێدان و چاپکەری سێ ڕەهەندی کرد، لەگەڵ تیشک خستنە سەر ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد (AI) لە پزیشکی ددانی مۆدێرن، نموونەی پراکتیکی یەکخستنی( AI) لە کاری دیجیتاڵیدا پیشان دا.
لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا نمایشێکی ڕاستەوخۆ بە بەکارهێنانی سکانەرێکی سێ ڕەهەندی ناو دەم لە سیستەمی 3Shape پیشانى ئامادەبووان درا، دواتریش لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکى وۆرکشۆپەکە کرا.