لە زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠٢١) بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى قۆناغى دووەم و سێیەم بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە لە گۆڕەپانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، یاریزانانى هەردوو گروپەکە یارییەکى بەهێزیان کرد و چەندین هێرشیان کردە سەر گوڵى یەکتر, لە ئەنجامدا، فێرخوازانى قۆناغى دووەم یارییەکەیان بەقازانجى خۆیان کۆتایی پێهێنا و یارییەکەیان بردەوە.
لە کۆتایشدا، لەلایەن مامۆستا عادل دلوى سەرۆکى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر دیارى بەسەر یاریزانانى براوەى یارییەکەدا دابەشکرا، یارییەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و ئامادەبووان.