لە زانکۆى جیهان-هەولێر یاریەکى بالە بەڕێوەچوو
بۆ بەرزکردنەوەى گیانى وەرزشى و توانا و لێهاتوویی فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان، یاریەکى دۆستانەى بالە بەڕێوەچوو.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٧/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستایانى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر یاریەکى تۆپى بالە لە نێوان فێرخوازانى قۆناخى یەکەم و سێیەم لە یاریگەى داخراوى زانکۆ بەڕێوەچوو.
یاریەکە، کە وەک ڕاهێنان و ئامادەکردنى فێرخوازان بوو، بەتایبەت بۆ ئاشناکردنیان بەپێداویستیەکانى هەڵسەنگاندنى فێرخواز و زانینى ئاست و تواناى فێرخواز بەتایبەت لە بوارى دەوەرى بەپێى یاسا نێودەوڵەتیە کارپێکراوەکان بۆ یارى بالە، هەربۆیە فێرخوازانى قۆناخى سێیەم داوەرى یارییەکەیان دەکرد، لە ئەنجامى یاریەکەدا، فێرخوازانى قۆناخى یەکەم بەسەر فێرخوازانى قۆناخى دوەم سەرکەوتن.