لە زانکۆى لۆدز؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکى جۆراوجۆر بەڕێوەدەبن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆى وۆچ (University of Lodz) بۆ ئاڵوگۆڕى فێرخوازان لە پۆڵندان، چالاکى زانستیى و کەلتورییەکانیان دەستپێکردوە.
فێرخوازان زهرە فاضل عثمان و سارا قەهار ئەحمەد لە (مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى) و، لآلئ سمهر رافع لە بەشى (کارگێڕى کار)، کە مانگى ڕابردوو گەیشتنە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) ڕاستەوخۆ لە کۆلێژ و بەشە هاوشێوەکانیان لە زانکۆکە؛ دەستیان بە دەستپێکردنى کۆرسى خوێندنى ئەکادیمى خۆیان کرد.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٠/٣/٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ ڕۆژى جلى نەتەوەیی، فێرخوازان بە پۆشینى جلى کوردى ئەو ڕۆژەیان زیندوکردەوە و، پۆشاکى کوردیان بە فێرخوازانى زانکۆکە ناسان.