لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرکەوتوویی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی لەبارەى شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەچوو
سەرۆکایەتى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٠/٢٠٢٥)، بە سەرکەوتوویی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی گرنگی بەناونیشانى “پەمەیی بیربکەرەوە: پێکەوە دژی شێرپەنجەی مەمک دەجەنگین”ی بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە لە هۆڵی VIP زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە ئەکادیمیست و پسپۆڕانی تەندروستی و پزیشکى پێشەنگ لە لایەنە گرنگەکانی هۆشیاری، خۆپاراستن و توێژەرانى شێرپەنجەی مەمک ئامادەیبوون، سەرەتا وتەى بەخێرهاتن پێشکەشکرا. پاشان چالاکیەکانى وۆرکشۆپەکە دەستپێکرد، بۆ ئەو مەبەستە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئوشا رانی کاندوڵا (Usha Rani Kandula) لە بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بابەتێکى لەبارەى نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک: ئەوەی دەبێت هەموو ژنێک بیزانێت بە ناونیشانى (Warning Signs of Breast Cancer: What Every Woman Should Know) پێشکەش کرد. وتارەکەی جەختی لە گرنگی زوو دەستنیشانکردن و پشکنینی خۆیی بەردەوام کردەوە.
پاشان، د. حەنان جەواد کازم لە ئەنجومەنی باڵای پسپۆڕیی پزیشکی کوردستان، توێژینەوەی خۆی لەسەر مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک: بەستنەوە نوێیەکان، میکانیزمەکان، و ڕوانگەی چارەسەری بەناونیشانى (The Gut Microbiome and Breast Cancer: Emerging Links, Mechanisms, and Therapeutic Perspectives) خستەڕوو. توێژینەوەکەی قووڵبووەوە لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان تەندروستی ڕیخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک، کە ڕێگەی نوێی بۆ تێگەیشتن و چارەسەرکردن کردەوە.
لە بەشى کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر ئاسپین ڕ (Aspin R) بەڕێوەبەری کۆلێژی پەرستاری فاتیمە لە ئوتار پرادیشى (Fathima College of Nursing, Uttar Pradesh) لە هیندستان، باسی لە هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجەی مەمک (Healthy Lifestyle Choices to Reduce Breast Cancer Risk) کرد. پێشکەشکردنەکەی ئامۆژگاری پراکتیکی لەسەر خۆراک، وەرزش و گۆڕانکارییەکانی تری شێوازی ژیان لەخۆگرتبوو، کە بۆ خۆپاراستن زۆر گرنگن.
وۆرکشۆپەکە بە وتەى مامۆستاى یاریدەدەر سەروان وەسمان سەرۆکى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ کۆتایی هات، کە تیایدا سوپاسى ئامادەبووانى کرد بۆ بەشداریکردنى چالاکانەیان لە وۆرکشۆپەکەدا و هیواى خواست ئەو جۆرە چالاکیانەبەردەوام هەبێ.