لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنان لەبارەی زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن و یاسا دەستیپێکرد
بۆ ڕاهێنان و ئاشناکردنی ستافی زانستی بەشەکان بە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی بەڕێوەبردن و کارگێڕی و یاسا، سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی بۆ مامۆستایانی بەشەکان کردەوە.
لەو خولەدا، کە ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی (٦/٣/٢٠٢٥) لە هۆڵی ئەکادیمایی زانکۆی جیهان دەستپێکرد، مامۆستایانی هەریەک لە بەشەکانی کارگێڕی کار، کارگێڕى گشتى، ژمێریاری، ڕاگەیاندن، یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی ئامادەیبون، لە سەرەتادا دکتۆر خالد فاضل جاسم بابەتێکی لەبارەی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن پێشکەش کرد، لە میانەی پێشکەشکردنی بابەتەکەیدا بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو پڕۆگرامە جیاوازانەی سیستمی دەستکرد لە بواری کارگێڕی کار، سیسمی گواستنەوە و کڕیار و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە بوارەکانی دیکەی کارگێڕی و بەڕێوەبردن پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک نمونەی زیندوی هێنایەوە، بۆ ئەوەش جەختی لەسەر ـەوە کردەوە کە ڕۆژانە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن لە فراوانبوندایە و کۆمپانیا و دامەزراوە جیاوازەکان بۆ کاروباری جیاواز سودی لێ وەردەگرن.
ئەو خولە کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێ، لە ڕۆژانی داهاتودا چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە زیرەکی دەستکرد لە بواری بەبازاڕکردن، شیکردنەوەی داتاکان، ژمێریاری و شیکردنەوەی داتا زۆرەکان و دواتریش لە بواری یاسا بابەتێک پێشکەش بکرێن و، مامۆستایانی بەشداربوو گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکەکەی بکەن.