لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی ژمێریاری بە هاوکاری دیوانی چاودێری دارایی دەستپێکرد
ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی (2025/5/4)، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار خولێکی ڕاهێنانی لە بواری ژمێریاری لە هۆلی ئەکادیمیای زانکۆ بە هاوکاری دیوانی چاودێری داراییی هەرێمی- کوردستان دەستپێکرد.
لەو خولەکەدا، کە چاودێری پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و، فریق سلیمان هەرنی بەرێوەبەری گشتی دیوانی چاودێری داراییی هەرێمی- کوردستان و بەئامادەبوونى فێرخوازانى هەر سێ بەشەکانى کۆلێژى زانستە کارگێری و داراییەکان (کارگێری کار، کارگێری گشتی و ژمێریاری) دەستپێکرد، لەسەرەتادا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و محسن محمد صالح بەرێوەبەری خول و راهێنانەکان لە دیوانی چاودێری داراییی، دوو وتەیان بە جیا پێشکەشکرد، لە میانەى وتەکانیاندا بە گرنگیەوە باسیان لە گرنگی و ئامانجەکانی خولەکە کرد بۆ فێرخوازن بۆ کاری پیشەیی داهاتوویان کرد، پاشان بەرنامەى کارى خولەکە دەستپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا دکتۆر عبد السلام عمر احمد لە دیوانی چاودێری دارایی چەند بابەتێکی گرنگی پێشکەش کرد و، تیایدا باسى ژمێریاری و کار و ئەرک و بەرپرسیارەتەکانی ژمێریار لە کۆمپانیاکاندا کرد، هەروەک باسی لە گرنگی ئەرشیفکردنی تۆمارە ژمێریارییەکان کردوە بۆ ڕێگریکردن لە کێشە لە کاتی ووردبینی، دواتریش بە گرنگیەوە باسى لە کاروبارى کۆمپانیاکان بەتایبەت حیسابکردنی (اندثار) کرد بۆ ئەوەی خۆیان بەدور بگرن لە زەرەر وزیان، ئاماژەی بەوەشدا، کە لە ئێستادا چەندین سیستمی ژمێریاری بەکاردەهێنرێت لە کۆمپانیاکان وەک QuikBooks و Al-Aseel Al-Zahab ، بەڵام لەبواری وربینی تا ئێستاکەش هەر بە شێوازی تقلیدی واتە کۆن کارەکان راییدەکەن.
وە لەکۆتایی یەکەم رۆژی خولەکەدا، فێرخوازانى هەر سێ بەشەکانى (کارگێری کار، کارگێری گشتی و ژمێریاری)، چالاکانە بەشداریان لە خولەکەدا کرد و، کۆمەڵێک پرسیار و سەرەنجیان خستەڕوو.