لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی لەبارەى زیرەکى دەستکرد بەڕێوەچوو
سەرۆکایەتى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی لەبارەى زیرەکى دەستکرد لەگەڵ زانکۆى (Southern)ى داینمارک بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە بەئامادەبوونى مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسێن سەرۆکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و مامۆستایان و فێرخوازان و لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە توێژەران و پسپۆڕانى بوارەکەش بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون، بۆ ئەوەش سەرەتا دکتۆر محمد عەلی خان لە زانکۆی (Southern) لە دانیمارک بابەتێکى پێشکەشکرد و تیایدا تیشکى خستە سەر چەمکە بنەڕەتییەکانی زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانی لە پیشەسازیدا، هەروەها باسى لە نوێترین توێژینەوە و داهێنانەکانی ئەم بوارە کرد، هەر لە وۆرک شۆپەکەدا؛ دکتۆر فاتیمە الباتول بابەتێکى لەبارەى زیرەکی دەستکرد و، نوێترین بەکارهێنانەکانی لە دروستکردنی دەق و وێنە و ڤیدیۆ، وەک chatGPT و DALL.E و ئەوانی تر پێشکەش کرد.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر پێشکەشى دکتۆر محمد عەلی خان کرا بۆ بەشدارییە بەنرخەکەی و ئەو بیرۆکە نوێیانەی کە لە وۆرکشۆپەکەدا باسیان کرد. وۆرک شۆپە بووە دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى هاوکاری نێودەوڵەتی و کاری هاوبەش لە نێوان توێژەران و پسپۆڕان.