لە مەراسیمێکى شایستەدا ڕێز لە فێرخوازە خۆبەخش و یەکەمەکانى هەریەک لە بەشەکانی کارگێری کار و کارگێری گشتی نرا
رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 2025/5/25 سەرۆکایەتی بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لە مەراسیمێکى شایستەدا رێز و سوپاسى پێشکەش بە قوتابیە خۆبەخش و یەکەمەکان هەردوو بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی کرد.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵى (VIP) بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی وتەیەکى پێشکەشکرد و، تیایدا دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد کە بەردەوام بەشدارییان لە کار و چالاکییەکانی هەردوو بەشەکەدا کردوە بەتایبەت کار و چالاکیە خۆبەخشى و مرۆییەکان، دواتر پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم بە گرنگییەوە باسی لە کار و چالاکییەکانی هەردوو بەشەکە کرد، بۆ ئەم مەبەستەش دەستخۆشی لە ستاف و فێرخوزانی هەردوو بەشەکەدا کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ڕێز و سوپاس پێشکەش بە سەرجەم ئەو فێرخوازانە کرا، کە لە ماوەى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەشدارى کارایان لە چالاکیە خێرخوازى و خۆبەخشى و مرۆییەکانى زانکۆ کرد، هاوکات دەستخۆشى لەو فێرخوازانەش کرا، کە توانیان پلەى سێ یەکەمى بەشەکانیان بەدەست بهێنن.