لە نوێترین ریزبەندی(Nature Index)؛ زانکۆی جیهان-هەولێر یەکەمى زانکۆ تایبەتەکانە
لە نوێترین ڕیزبەندى گۆڤارى نەیچەر (Nature Index) بۆ ناوەندە ئەکادیمیەکان؛ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، زانکۆى جیهان-هەولێر یەکەمى زانکۆ تایبەتەکانە.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، گۆڤاری نەیچەر دوایین داتاکانی ناوەندە ئەکادیمییەکانى لە ڕێکەوتى ( ١\٤\٢٠٢٢ تا ٣١\٣\٢٠٢٣ ) بۆ زیاتر لە (١٠) دە هەزار زانکۆ و دامەزراوەى ئەکادیمى لەسەر ئاستی جیهان بەپێی بوارەکانی توێژینەوە لە زانستەکانی (، بایۆلۆژى، کیمیا، زەویناسى و ژینگە، زانستە تەندروستیەکان و فیزیا) بڵاوکردەوە.
بەپێى ئەو بڵاوکرایەوە؛ گۆڤاری نەیچەر ڕیزبەندی بۆ دە هەزار زانکۆ و ناوەندى ئەکادیمیی کردوە، ئەوەش لەسەر بنەماى بڵاوکردنەوەى ژمارەی بابەت و توێژینەوە زانستییەکان لە گۆڤارەکانى نەیچەر، کە ژمارەیان (١٤٥) گۆڤارى زانستی سروشتى و تەندروستیە و ئیندێکس کراون.
وەک لە ڕیزبەندییەکەدا هاتووە، زانکۆى جیهان-هەولێر توانیویەتى دەسکەوتێکى دیکەى زانستى تۆمار بکات و، لە سەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لە پلەى یەکەمدا بێت، بەدەستهێنانى ئەم پلەیە دوپاتکردنەوەى ئەو ڕاستەیە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ بەنێودەوڵەتیکردن و بەرزکردنەوەى زیاترى کواڵیتى خوێندن.