لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر، تیپى فێرخوازانى بەشەکانى یاسا و ڕاگەیاندن لە تیپەکانى بەرانبەریان بردەوە
لە سێیەم ڕۆژى بەڕێوەچوونى یارییەکانى قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢١/١/٢٠٢٥) دوو یارى گرنگ لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
لە یارى یەکەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لەگەڵ تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى ڕوبەڕووى یەکتر بوونەوە. لە ئەنجامى یاریەکەدا؛ تیپی فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بە تۆمارکردنى دوو گوڵ بەرانبەر بە هیچ لە تیپی فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى ببنەوە و یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.
لە یارى دووەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشی یاسا لەگەڵ تیپی فێرخوازانى بەشی ئەندازیارى تەلارسازى ڕوبەڕووى یەکتر بوونەوە. لە ئەنجامى یاریەکەدا؛ تیپی فێرخوازانى بەشی یاسا بە تۆمارکردنى شەش گوڵ بەرانبەر بە هیچ لە تیپی فێرخوازانى بەشی ئەندازیارى شارستانى ببنەوە و یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن.
هەردوو یارییەکە لە نێوان هەردوو تیپەکەدا بە ڕوحێکى بەرزی وەرزشی و لە نێو هاندەرانیان و لەکەشێکى تەواو وەرزشیەدا، یاریەکەیان بەڕێوەبرد.
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.