لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر تیپەکانى فێرخوازانى بەشى تەکنیکی سڕکردن و، بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى بەسەر ڕکابەرەکانیان سەرکەوتن
هەر لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى قۆناغى یەکەمى یارییەکانى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ، ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (٢٢/١/٢٠٢٥) دوو یارى دیکە لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
یەکەمدا، کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان و، تیپی فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن بەڕێوەچوو، لە ئەنجامى یارییەکەدا، کە لە نێو جۆش و خرۆشى هاندەران بەڕێوەچوو، تیپی فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن بە تۆمارکردنى چوار گوڵ بەرانبەر بە یەک گوڵ توانیان لە تیپی فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان ببنەوە.
لە یاری دووەمیشدا؛ کە لە نێوان تیپی فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر و، تیپی فێرخوازانى بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا تیپی فێرخوازانى بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى توانیان بە تۆمارکردنى هەشت گوڵ بەرانبەر بە هیچ یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و، بەسەر تیپی فێرخوازانى بەشی زانستى کۆمپیوتەر سەرکەوتن .
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.