لە پڕۆگرامێکى تەلەفیزۆنیدا، فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس باس لە گرنگى خواردنى بەیانیان دەکات
فێرخوازێکی بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامێکى کەناڵى ئاسمانى کوردستان٢٤ میواندارى دەکرێت و بەوردى باس لە گرنگى خواردنى بەیانیان دەکات.
سەلار سەلام عومە کە فێرخوازى قۆناخی سێیەمە لە بەشى نیوتریشن و دایێتێتیکسی لە پڕۆگرامێکی تایبەت لە کەناڵى ئاسمانی کوردستان٢٤ بەناوى (بەیانى کوردستان) میواندارى کرا و تێدا بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆى لەبارەى بەیانیان و خواردنێکی تەندروست کرد، بۆ ئەوەش چەند ئامۆژگارییەکى خستەڕوو.
هەر لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى شیکردنەوەى بۆ جۆرى خۆراکەکان کرد بەتایبەت ئەو خواردنانەی سودی تەندروستیان بۆ مرۆڤ هەیە لەوانەش خواردنى بەیانیان.