لە ڕۆژى جیهانى خۆراکدا، لە زانکۆى جیهان-هەولێر فێستیڤاڵی خواردن و پێشانگای پزیشکی بەڕێوەدەچێ
بەچاودێرى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە ڕۆژى جیهانى خۆراکدا فیستیڤاڵێکى گەورە بەڕێوەدەبات.
وا بڕیارە لە ڕۆژانى چوارشەممە و پێچ شەممەى داهاتوو، کە دەکاتە ڕێکەوتى (12 و 13ی تشرینی یەکەمی 2022)، بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس بە هاوکاری بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، فێستیڤاڵی خۆراک و پیشانگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەببات.
بەشی نيوتريشن و دايەتێتکس وەک تاکە بەشى زانستى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی خۆراک لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاری و ئاگاداربوون لە دۆخى ئەو کەسانەی لە جیهان بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن چالاکى جۆراوجۆر بەڕێوەدەبات.
لە چالاکى ئەمساڵدا، بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بانگهیشتى سەرجەم فێرخوازان و مامۆستایان و چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە دەکات بۆ بەشداریکردن لەم چالاکییە، کە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ و، لە ڕێگەیەوە ڕێنمایی خۆراکى و تەندروستى لەبارەى خۆاردن و خواردنەوە تەندروستەکان پێشکەش بەئامادەبوان دەکات، هەروەها فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس پۆستەر و نامیلکەى تایبەت سەبارەت بە خۆراک و نەخۆشیەکان و، خۆراکە تەندروستەکان و، سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە خۆراک پێشکەش بەمیوانانى فیستیڤاڵ دەکەن.
هاوکات لە فێستیڤاڵی خۆراکى ئەمساڵدا دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ کلینیکەکانی پزیشکی، کۆمپانیاکانی ئامێر، ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە بواری تەندروستی و خۆراکدا کاردەکەن تا بەرهەمەکانیان لە ڕۆژانى فیستیڤاڵدا نمایش بکەن و بەمیوانیان بناسێنن، جگە لەوانەش لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵسەنگاندنی خۆراک و پشکنینی پزیشکی بەخۆڕایی پێشکەش میوانان دەکرێت.
لە کۆتایشدا، بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بانگهێشتتان دەکات بۆ تامکردنى خواردنە تەندروستەکان، خواردنە نەریتییەکان، چێشتخانە جیاوازەکان و، خواردنەوەکان لە ڕۆژانى فیستیڤاڵدا.
ڕێکەوت: ١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
کات: ١٠:٣٠ بەیانی تا ٢:٣٠ پاشنیوەڕۆ.
شوێن: زانکۆی جیهان- کەمپی هەولێر