لە ڕۆژى مامۆستایاندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕێز لە مامۆستایان لە دامەزراوە جیاکان دەنێین
بە بۆنەى (٥/١٠) ڕۆژى جیهانى مامۆستایان و، (٦/١٠) ڕۆژى مامۆستایانى کورد، ژمارەیەک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەردانى چەند ناوەندێکى خوێندن دەکەن و، گوڵى ڕێز و سوپاس پێشکەش بە مامۆستایان دەکەن، لەبەرانبەر خزمەتکردنیان بەڕەوتى زانست و خوێندن.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٥/١٠/٢٠٢٣) هەریەک لە فێرخوازان (مريم عامر، عبد الرحمن يعرب، رزان رائد ومحمد وريا) لە بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە هاوکات ئەندامن لە گروپى خۆبەخشى (Volunteer.krd) لە شارى هەولێر سەردانى هەریەک لە قوتابخانەکانى (United Brothers و Wan) و زانکۆکانى (هەولێرى پزیشکى و تیشکى نێودەوڵەتی)یان کرد و گوڵ و دیاریان بەسەر مامۆستایانى ئەو ناوەندانەى خوێندن دابەش کرد، هاوکات لە زانکۆى جیهان-هەولێریش گوڵى ڕێز و وەفایان پێشکەش بە مامۆستایان کرد.
لە بەرانبەردا، مامۆستایانى ئەو ناوەندانەى خوێندن خۆشحاڵى و دڵخۆشیى خۆیان پیشاندا و، سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، تەئکیدیان لە خزمەتى بەردەوامى فێرخوازان و ڕەوتى زانست کردەوە.